ئەوروپا ڕێگە بە هاوڵاتی 14 وڵات دەدات بێنە ناو وڵاتانی یەكێتییەكەوە

30/06/2020
فۆتۆ: 

ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند ڕێگە بە هاوڵاتیانی 14 دەوڵەت دەدات بێنە ناو وڵاتانی یەكێتییەكەوە، كە سێ دەوڵەت لەوانە عەرەبین .

بە گوێرەی بڕیارەكە هاوڵاتیانی ئەو 14 دەوڵەتە لە یەكی تەموزەوە واتە سبەینێ چوارشەممە دەتوانن بچنە ناوخۆی هەر 27 دەوڵەتەكەی یەكێتییەكەوە .

ئەو بڕیارەی یەكێتی ئەوروپا دوای سوككردنی ڕێوشوێنەكانی قەدەغەی هاتووچۆیە كە بەهۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەپێنرابوو .

لەناو لیستەكە 3 دەوڵەتی عەرەبیش هەیە كە بریتین لە هەریەكە لە جەزائیر و مەغریب و تونس، كە ڕێگە دەدرێت بە هاوڵاتییەكانیان گەشت و سەردان بكەن بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بێ هیچ كۆت وبەندێك .

لەناو لیستەكەدا وڵاتانی ئوسترالیا و كەنەدا و جۆرجیا و ژاپۆن و مۆنتینیگرۆ و نیوزلەندە و ڕواندا و سربیا و كۆریای باشور و تایلاند و ئۆرەگوای هەیە .

لیستەكە وڵاتەكانی روسیا و ئەمریكا و بەرازیلی تیا نییە، كە لە ئێستادا بە خێرایەكی زۆرڤایرۆسەكە تەشەنە دەكات تیایاندا .