لە چ تەمەنێکدا تەندروستە منداڵ موبایلی هەبێت؟
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                شارەزایانی پەروەردەی منداڵان  دایک و باوکان ئاگاداردەکەنەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەکانیانەوە، دەڵێن،  تا تەمەنی ١١ ساڵ نابێت مۆبایلی تایبەت بە خۆیان هەبێت .
                                
  
                               
                                  ئەو شارەزایانە    باس لە تەمەنی گونجاوی منداڵ دەکەن  بۆ بەکارهێنانی مۆبایل و  ئاماژە بەوەدەکەن، پێویستە دایکان و باوکان لە زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل ئاگاداربن بەر لە تەمەنی دیاریکراو کە تەمەنی ١١ ساڵانە  . 
  
 دەربارەی ئەو بارودۆخە پشپۆڕێکى ئەو بوارە وتی "دایکان و باوکان دەکەونە ژێر کاریگەری قسەی منداڵەکەیان کە دەڵێت هەموو هاوڕێکانم مۆبایلیان هەیە جگە لە من"، ئەمەش وادەکات کە مۆبایل بۆ منداڵەکەیان بکڕن بەبێ ئەوەی بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەنەوە  .  
  
ئەم شارەزایە باسی لەوە کردووە کە پێویستە ببێتە یاسا و دایکان و باوکان لە ڕۆژێکدا تەنیا دوو کاتژمێر ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنێت  .  
  
سەبارەت بە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ منداڵی خوار تەمەن ١١ ساڵ ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە دەبێتەهۆی دوودڵی و دروستبوونی فشاری دەروونی.  
  
 
 
                            
                             
 |