ئەوروپا 3.5 ملیار یۆرۆ بۆ هاوکاری پەنابەران دەداتە تورکیا

24/06/2021
فۆتۆ: 

ڕێبەرانی یەکیەتی ئەوروپا ڕایانگەیاند، 3.5 ملیار یۆرۆیان داوە بە تورکیا بە مەبەستی پاراستنی 4 ملیۆن پەنابەری دانیشتووی ئەو وڵاتە.

 بە گوێرەی هەواڵێکى دەیلی سەباح ، یەکێتی ئەوروپا بڕیارە 5.77 ملیار یۆرۆ بۆ وڵاتانی تورکیا، ئوردۆن، لوبنان و سووریا بە مەبەستی یارمەتی مرۆڤ دۆستانە و ڕێگری لە هاتنی کۆچبەران بۆ سنوورەکانی یەکیەتی ئەوروپا تەرخان بکات.

دەوڵەتی تورکیا  ڕایگەیاندووە، ئەم وڵاتە ئێستا میوانداری 4 ملیۆن پەنابەری سوورییە و تا ئێستا زیاتر لە 40 ملیار یۆرۆ تێچووی بۆ ئەم وڵاتە بووە.

 هاوکات  "ئوروزلا فوندر لاین" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی پێشوو وتی: یەکێتی ئەوروپا دەبێ ڕێککەوتننامەکانی خۆی سەبارەت بە پەنابەران نوێ بکاتەوە.

"ئیلوا یوهانسون" کۆمیسێری سویدی بەشی کۆچبەریی کۆمیسیۆنی ئەوروپا  باسی بەرنامە نوێیەکانی یەکیەتی ئەوروپا بۆ بەرەنگاری لە گەڵ هاتنی پەنابەرانی کرد و وتی: کێشەی نوێی کۆچبەری لە مانگەکانی داهاتوو بۆ ئەوروپا لە ئارا دایە و یەکێتی ئەوروپا دەبێ خۆی بپارێزێت.