مەترسییەکانی خەوتن لە هەشت کاتژمێر زیاتر چیین؟

25/06/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەى توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی کیلی بەریتانی کراوە ، دەرکەوتووە، خەوتن لە هەشت کاتژمێر زیاتر مەترسی مردنی پێشوەخت لە تەمەنی گەنجیدا زیاد دەکات .

ماڵپەڕی زە سەن ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دکتۆر شۆن شینگ کووك وتوویەتی، خەوتنی زۆر ئەگەری هەیە ببێتەهۆی نەمانی هەناسە لەکاتی خەوتندا .

 هاوکات شۆن شینگ ئاماژەی بەوە داوە، زیادەڕۆیی لە خەوتن ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و دەمارەکان بە ڕێژەی ٤٤% زیاتر دەبێت، بۆیە دەبێت پشکنینی وردتر بۆ ئەو نەخۆشانە بکرێت کە زیاتر لە هەشت کاتژمێر دەخەون .