زۆر قسەکردن بە موبایل ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
بە پێی توێژینەوەیەکی زانستى لە ئیسپانیا دەرکەوتووە زۆر قسەکردن بە مۆبایل یاخود بەکارهێنانی هێدفۆن ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی مێشک .
توێژینەوەکە لە پەیمانگایەکی تەندروستی جیهانی لە بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو تیشکەی لە مۆبایلەوە دەردەچێت و زۆر مانەوەی تەلەفۆن بە گوێچکەوەیاخود زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک زیاد دەکەن .
هەر لەو توێژینەوەدا باس لە زۆری ئەو تیشکە موگناتیسییە کراوە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە .
لەچوارچێوەی توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە بۆ ٩ هەزار کەس ئەنجامدراوە لە حەوت دەوڵەتی جیاواز، لە کۆتایدا دەرکەوت زیاد لە ٥ هەزار کەسییان وەرەم لە مێشکیاندا هەیە .
|