ئایا جلی تەسک کاریگەری لەسەر توانای وەچەخستنەوەی پیاوان هەیە ؟

26/06/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆکانی ئەمریکا ئەنجامداراوە دەرکەوتووە کە جلی ژێرەوەی پیاوان بەتایبەت ئەو جۆرانەی کە زۆر تەسکن وەکو شۆرتی (سترێج) کاریگەریی لەسەر لاوازی جوڵەی سپێرم و کەمی سپێرم دەبێت .

 ئەو توێژینەوەیەک کە لە زانکۆ هارڤارد ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە جلی ژێرەوەی پیاوان بەتایبەت ئەو جۆرانەی کە زۆر تەسکن وەکو (سترێج) speedo   کاریگەریی لەسەر لاوازی جوڵەی سپێرم و کەمی سپێرم دەبێت .

 ماڵپەڕی تەلەگراف ئاماژەى بەوەکردووە ، توێژەرەکان پشتیان بە ٦٥٦ نمونەی تۆویی پیاوان بەستووە، ئەو پیاوانەی کە جلی ژێرەوەیان تەسکە  دەرکەوتووە ڕێژەی ئەو زیندەوەرانەی لەناو سپێرمیاندا هەیە بە ڕێژەی لە سەدا ١٧ بە بەراورد بەو پیاوانەی ئەو جۆرە جلانە ناپۆشن کەمدەبێتەوە .

هەر بە پێی توێژینەوەکە جوڵەی ئەو جۆرە زیندەوەرانە لە سپێرمی ئەو پیاوانەی کە جلی فراوان لە ژێرەوە  "boxers" لەپێدەکەن بە ڕێژەی لە سەدا ٣٣ زیاترە .

 یەکێک لە توێژە بەشداربووەکان بەناوی ئالارکۆن دەڵێت "جلی ژێرەوەی فراوان کاریگەریی لەسەر ئەرکی سپێرمەکان دەبێت، بەتایبەت کاتێک جلەکە تەسک بێت جوڵەی سپێرمەکان کەمتر دەبێت و کەمتر دەتوانن دیواری هێلکەدان ببڕن ".

ئەم توێژینەوەیە بە پشتبەستن بە توێژینەوەکانی پێشتر ئاشکرایدەکەن، ئەو جۆرە جلانە کاریگەریی لەسەر هۆڕمۆنی نێرینە دەبێت و زیان بە زیندەوەری ناو سپێرمەکان دەگەیەنێت .