ئەردۆغان بەڵێن دەدات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتەكەی دابخات

01/07/2020
فۆتۆ: 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، ئەنكەرە بنەمایەك بۆ كۆنترۆڵكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دادەنێت یاخود دایان دەخات .

لەوتەیەكدا كە پێشكەش بە ئەندامانی پارتەكەی كرد، ئەردۆغان جەختیكردەوە، حزبەكەی ڕێسای نوێ پێشكەش دەكاات بۆ چاودێریكردنی چۆنێتی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان .

ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوونی كاری "نامۆراڵی" لە چەند ساڵی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەرەی سەندووە،ئەویش بەهۆی نەبوونی هیچ بنەمایەك بۆ ڕێكسخستنیان .

ئەردۆغان وتی "ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییانە شایانی ئەم نەتەوەیە نییەن دەمانەوێت لەڕێگەی پێشكەشكردنی پرٍۆژە یاسایەك بۆ پەرلەمان دایانبخەین لە نزیكترین دەرفەتدا .

ئەو وتانەی ئەرۆدغان لە كاتێكدایە، گوایە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە سوكایەتی بە خۆی و خێزانەكەی كراوە .

لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك كۆماری توركیا جەختیكردەوە،ئەوان سورە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست لە بەرامبەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیەكی یاسایی و داراییان هەبێت، هەموو رێوشوێنێكی بۆ سەپاندنی سزای یاسایی و دارایی دەگرنە بەر دوای كۆتایی ڕەشنووسی پڕۆژە یاساكە .

بیرات بەیرەق  زاوای ئەردۆغان دوێنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵی لەدایكبوونی منداڵی چوارەمیانی بڵاوكردەوە لە ئیسرای كچی ئەردۆغان، ژمارەیەك خەڵك هێرشیان كردووەتە سەر هاوسەرەكەی، دواتر سولەیمان سۆلیۆ ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی سوكایەتییان كردووە دەستگیر كراون .

ئەو هەوڵانەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی تویتەر زیاتر لە 7 هەزار هەژماری لە توركیا داخست كە پشتیوانیان لە ئەردۆغان دەكرد، دواتر حكومەتی توركیا كۆمپانی تویتەر تۆمەتبار كرد بە ناوزڕاندنی حكومەت و دەیەوێت گاریگەریی لەسەر سیاسەتی توركیا دروست بكات .