وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە توركیا دەكات كەنیسەی ئایا سۆفیا نەگۆڕێت بۆ مزگەوت

01/07/2020
فۆتۆ: 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە توركیا كرد، كەنیسەی ئایا سۆفیا لە ئیستەنبوڵ نەگۆڕێت بۆ مزگەوت، كە ئەگەری هەیە ئەردۆغان ئەو برٍیارە جێبەجێ بكات .

پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە "داو الە دەسەڵاتدارانی توركیا دەكەم پارێزگاری بكەن لە كەلەپوری ئایا سۆفیا وەك مۆزەخانەیەك، چونكە بەرجەستەبوونێكی  پابەندبوونە بە پەیڕەوە ئایینییەكان و مێژووی دەوڵەمەندی ئەو كەسانەی بەشداریان كردووە لە بنیاتنانی كۆماری توركیادا و بواری ئەوەیان داوە بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بێت ".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەردۆغان كە بواری زیاتری داوەتە كاركردنی ڕەوتە ئیسلامییە موحافیزكارەكانی وڵاتەكەی لەوەتەی ساڵی 2003 كە گەیشتووەتە دەسەڵات، بڕیاری گۆڕینی یایا سۆفیا بۆ مزگەوت مەترسییەكی گەورەیە .

كەنیسەی ئایا سۆفیا لە سەدەی شەشەمی زانیینیەوە لە سەردەروازەی نۆكەندی بۆسفۆڕی شاری ئیستەنبوڵ بنیاتنراوە و لە سەدەی 15دا لەسەردەمی عوسمانییەكان كە دەستیان بەسەر دەسەڵاتی توركیادا گرت كراوەتە مزگەوت .

لە كۆتایی وتەكانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێی وایە هەر گۆرانكارییەك لەو بابەتە بە پەراوێزخستنی ئەو كەلەپورە مرۆییە گرنگ و ناوازەیە دادەنرێت ".