بەپێێ ئەنجامە سەرەتاییەکان زۆرینەی دەنگدەرانی ڕوسیا لەگەڵ گۆڕانکارییە دەستورییەکانی ڤلادیمێر پۆتیندان.
لیژنەی هەڵبژڕاردنەکانی روسیا ڕایگەیاند، دوای جیاکردنەوەی لە 30% دەنگەکان دەرکەوتووە لە 74%ی دەنگدەران لەگەڵ گۆڕانکارییە دەستورییەکاندا بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵات گەیشتووەتە لە 65% و لە 25% یان دژی ئەو گۆڕانکاریانە دەنگیانداوە.
هەڵبژاردن بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕانکارییە دەستورییەکانی ڕوسیا لە 25 مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو یەکی تەموز کە دەکاتە دوێنی بەردەوام بوو.
ئەگەر لە 50%ی دەنگدەران بەبەڵی دەنگیان دابوو راستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان گۆڕانکارییە دەستورییەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ئەو گۆڕانکاریانەش ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا دەتوانێت بۆ جارێکی تر خۆی بۆ سەرۆکی روسیا کاندیبکاتەوە و دەشتوانی تاوەکو 2036 وەک سەرۆک بمێنێتەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت.