نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
جیهانی
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە بەشێوەیەک نرخى بەرمێلێک نەوتى برێنت بە 42 دۆلار و شەش سەنت امەڵەى پێوەکراوە .
بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمبلێک نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و شەش سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 39 دۆلار و 81 سەنت فرۆشراوە .
لە چەند رۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە .
|