بەم ڕێگایانە ترسی منداڵەکەت بڕەوێنەوە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                شارەزایانی دەرونناسی منداڵان دەڵێن ئاساییە منداڵ لەسەرەتای تەمەنیدا ترسی هەبێت بەڵام پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداریبن و ئەو ترسەى لا بڕەوێننەوە.
                                
  
                               
                                 ماڵپەڕی سەیداتی  چەند ڕێگەیەکی باسکردووە بۆ نەهێشتنی ترسی منداڵ تێیدا هاتووە، دایکان و باوکان پێویستە بەگوێرەی ترسی منداڵەکەیان مامەڵەبکەن، بۆ نمونە کاتێک منداڵەکەیان لە تاریکی دەترسێت دەتوانن لامپێکی بچووک لەلایەوە دابنێن و بەمەبەستی یاریکردن چەندجارێک بیکوژێننەوە تا منداڵەکە ڕادێت  . 
  
  باس لەوەشکراوە ، لەکاتی ترسان لە ئاژەڵێک پێویستە منداڵانی دیکەی نیشانبدەن کە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکات، زۆر گرنگە وا لە منداڵەکەت بکەیت کە ئەو هەستی ترسە بە خاڵی لاوازی نەبینێت  .  
  
هەرکات منداڵ هەستی بە ترس کرد پێویستە دایک و باوک هەستی پارێزگاری پێبدەن تا دڵنیابێت هیچ شتێکی نەرێنی ڕوونادات.  
  
 
 
                            
                             
 |