ئێران مانگێكی دەستكردی نوێ دروست دەكات
ئێران مانگێكی دەستكردی تایبەت بە وێنەگرتن رەوانەی ئاسمان دەكات و زاناكانی ئەو وڵاتە دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
ئێران مانگێكی دەستكردی تایبەت بە وێنەگرتن رەوانەی ئاسمان دەكات و زاناكانی ئەو وڵاتە دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
مورتەزا بەراری، سەرۆكی دامەزراوەی بۆشایی ئاسمان لە ئێران رایگەیاند: بڕیاردراوە لەسەر دابینكردنی پێداویستییە هونەری و تەكنیكییەكانی دروستكردنی مانگی دەستكردی (بیام 2)، كە لە جۆری هەستیارە بە كوالیتی یەك مەتر، بودجەی قۆناغی یەكەمی دروستكردنەكەشی خەرجكراوە.
ناوبراو بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، مانگە دەستكردەكە لەلایەن 91 شارەزا و زانای زانكۆی گەورەی پیشەسازی ئەمیر دروستدەكرێت، قۆناغی یەكەمیش لەلایەن تیمێكی گەورەی پێكهاتوو لە 11 شارەزا دەبێت لە دەستەی زانستی لەگەڵ 80 خوێندكاری ماستەر و دكتۆرا دەبێت.
بەراری راشیگەیاند، لە قۆناغی یەكەمدا دیزاینی خەیاڵی و ئەندێشەیی دەخرێتە بواری جێبەجێكردن، چونكە كاری سەرەكی ئەو مانگە دەستكردە )وێنەگرتن)ە، 500 بۆ 600 كیلۆمەتریش لە دووری زەوییەوە جێگیردەكرێت.
|