بۆچی گرنگە ژەمی بەیانیان شۆفان بخۆیت؟

30/06/2021
فۆتۆ: 

شۆفان بە یەكێک لە خۆراکە تەندروستەکان ناسراوە بە هۆی بوونی چەندین ماددەی ڕیشاڵی گرنگ تێیدا، خواردنی لە بەیانیاندا پڕۆتینی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات .


 شارەزایانی بواری خۆراک  چەند سوودێکی خواردنی شۆفانی لە بەیانیاندا خستووەتە ڕوو.

  شۆفان دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان و ڕێژەی چەوری خوێن ڕێکدەخات.

  کۆڵۆن لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت

-  بڕی کالۆری و پڕۆتینی پێویستی تێدایە و وادەکات هەموو ڕۆژەکە چالاک بیت.

- دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و زینک و ئاسن  کە بۆ جەستە بەسوودن.

- یارمەتی بوونی کێشێکی تەندروست دەدات

- ڕێژەی  شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات

- خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا تەندروستی پێست دەپارێزێت