تایبەتمەندییەکانی ویندۆزی 11 بناسە

30/06/2021
فۆتۆ: 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی سیتەمی (ویندۆز 11 ) لە زووترین کاتدا، کە ژمارەیەکی نوێی داهێنانی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت لە نێویشیاندا لیستی نوێی Start و هەروەها پێکەوەبەستنەوەی پرۆگرامەکانی ئەندرۆید و پرۆگرامی Teams.

لەخوارەوە گرنگترین بەشە نوێیەکانی سیستەمی نوێی مایکرۆسۆفت ویندۆزی 11 دەخەینەڕوو:

دیزاینی نوێ

لەسەرەتای دروستبوونی سیستەمی ویندۆزەوە، دوگمەی Start کەوتوەتە بەشی خوارەوەی دەستەچەپی سکرینەکە بەتایبەتی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز 95 ، تەنانەت لە سیستەمی ویندۆزی 8دا هەوڵی شاردنەوەی ئەو دوگمەیەی دا، بەڵام لەم سیستەمە نوێیەدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەوڵی گواستنەوەی شوێنەکەی بۆ ناوەڕاستی تاسکبارەکە دەدات، لەگەڵ ئەوەی دواتریش گۆڕانکاری لە شکڵی گشتی پرۆگرامەکەدا دەکات.

ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆید

سیستەمە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت 11 ریگە دەدات بە کارپێکردنی پرۆگرامەکانی سیستەمی ئەندرۆید لەوانەش (تیکتۆک و ئینستاگرام) کە راستەوخۆ لە رێگای کۆمپیوتەرەوە کاربکەن، ئەمەش دوای ئەوەی پلاتفۆرمی ئەمەزۆن بۆ دابەزاندنی پرۆگرامەکانی ئەندرۆید بەستراوەتەوە بە کۆگای ویندۆزەوە، هەروەها پەرەدان بەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە بۆ ئەوەی لەسەر پرۆگرامەکانی موبایلی زیرەک کار بکەن.

پرۆگرامی تایمز

لەسەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، گرنگی پرۆگرامە ڤیدیۆییەکان زیاتر بوو، ئیتر بۆ ئامانجە پەروەردەیی یان گفتوگۆکانی نێوان کەسانی خاوەن کاردا بیت و بەناوبانگترین پرۆگرامیش پرۆگرامی Zoom بوو، لەو بارەیەشەوە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پرۆگرامی Timsی خستوەتە نێو سیستەمی کارپێکردنەکەوە و لەسەر ئایکۆنی تاسکبارەکە دەردەکەوێت.

مایکرۆسۆفت، کۆمپانیایەکی چەند نەتەوەییی تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەرە و گرینگترین بەرھەمەکانی سیستمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسە. مایکرۆسۆفت لە ١٩٧٥دا دامەزراوە. مایکرۆسۆفت لە ساڵی ١٩٨٠کاندا MS-DOـی خستە بازاڕەوە کە بۆ بەکارھێنانی ماڵەوە بەکاردێت، کە لە دوای ئەویش Windows XPـی دروست کرد.