دۆناڵد رەمسفیڵد وەزیری بەرگری پێشووتری ئەمریکا کۆچی دواییکرد

30/06/2021
فۆتۆ: 

دۆناڵد ڕافسفیڵد وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریکا و یەکێک لە ئەندازیارانی داگیرکردنی عێراق لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خێزانی ڕامسفیڵد لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد رامسفیڵد لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ کۆچی دواییکردووە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بە دڵێکی پڕ غەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی دۆناڵد رەمسفیڵد رادەگەیەنین، ناوبراو پیاوێکی کاری دەوڵەتی ئەمریکا و هاوسەرێکی دڵسۆز و باوک و باپیرەیەکی گەورە بووە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خێزان و کەسوکاری لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە نیو مەکسیکۆ دوا ماڵئاوایی کرد".

لە بەیاننامەکەدا هیچ ئاماژەیەک نەکراوە بە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.

رامسفیڵد لە ساڵی ١٩٣٢ لە دایک بووە، لە سەردەی ڕیچارد نیکسۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٩ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە.

لە ساڵی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥ سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی بووە.

 لە ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٧ بۆ یەکەمجار بووەتە وەزیری بەرگری ئەمریکا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٦ لە سەردەمی جۆرج بۆشی کوڕ هەمان پۆستی وەرگرتووەتەوە