موحسێن ئێژەیی بووە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران

01/07/2021
فۆتۆ: 

سەرچاوە ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، موحسێن ئێژەیی کەسایەتی ئاینی نزیک لە عەلی خامنەیی بووەتە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاویکردەوە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە بڕیارێکدا موحسێن ئیژەیی کەسایەتی ئاینی بۆ پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد .

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا بۆ سەرۆککۆماریی ئێران هەڵبژێردرا و دوێنێ داوای لە ڕێبەری باڵای ئێران کرد لە پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لایببات تاکوو بتوانێ کار بکات بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی داهاتووی وڵات.