لە 24 کاتژمێردا 52 هەزار و 898 کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون

02/07/2020
ئاماری رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
واشنتن

ئاماری رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد، بەشێوەیەک لە لە 24 کاتژمێردا 52 هەزار و 898 کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێی ئاماری زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ٢٤ کاتژمێری رابردووا ٥٢ هەزار و ٨٩٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئەمریکا تۆمارکراون و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەماوەی شەو و رۆژێکدا ئەو ژمارە زۆرە لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو ماوەیەدا ٧٠٦ کەسی دیکە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە سەرەتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، دوو ملیۆن و ٦٨٢ هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٢٨ هەزار و ٢٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان  لەدەستداوە.

لە چەند هەفتەی رابردووا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا، بەتایبەتی لە ویلاتەکانی ئاریزیۆنا و تەگساس و فلۆریدا و کالیفۆرنیا رووی لە زیادبوونکردووە، لە ئێستاشدا زۆرترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان لەو وڵاتە تۆمارکراوە و دوای ئەویش بەڕازیل بە پلەی دووەم دێت.