وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی سێ هاوڵاتی ئێرانی لە لیستی سزاکانی وڵاتەکەی سڕییەوە

02/07/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی سزاکانی خۆی لەسەر سێ هاوڵاتیی ئێرانی هەڵگرت، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، هەلگرتنی سزاکان هیچ پەیوەندییەکی نییە بە لیستی سزاکانی سەر تاران و گفتوگۆی ئەتۆمییەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سێ هاوڵاتییە بریتین لە بەهزاد دانییل فیردەوس و میهرزاد مانویل فیردەوس و محەمەد ڕەزا دیزفولیان، ئەوەی کۆتاییان دووجار سزاکانی ئەمریکای خراوەتە سەر.

هەر لە بەریاننامەکەی وەزارەتی خەزینەی ئەمریکا وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاندووەن هەڵگرتنی ئەو سزایانە لەسەر ئەو سێ کەسە، هیچ پەیوەندییەکی نییە لە گەمارۆ سەپێنراوەکانی سەر ئێران و دۆسیەی گفتوگۆی ئێستای تایبەت بە دەستپێکردنەوەی وتوێژەکانی دۆسیەی ئەتۆمی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەنگاوە ئاماژە نییە بۆ گۆڕانی سیاسەتی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران.