لە كۆكردنەوەی كۆمەك و ڕاپرسیدا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لەپێشترە لە ترەمپ

02/07/2020
فۆتۆ: 

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بڕی ئەو كۆمەكانەی كە لە هەڵمەتی كۆمەكی كاندیدی دیموكراتەكان كۆكراوەتەوە زیاترە لەوەی بۆ هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆكراوەتەوە.

وەك لە داتاناوە وەرگیراوە، ئەو بەخشینانەی كە كۆكراوەتەوە بۆ هەڵمەتی كاندیدی دیموكراتەكان لە نیوەی دووەكی ساڵی 2020دا گەیشتووەتە 282 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، لە بەرامبەر 266 ملیۆن دۆلار بۆ ترەمپ لە ماوەی نێوان مانگی ئازار تا حوزەیرانی ڕابردوو .

لە بەیاننامەیەكدا "جین ئۆمالی دیلۆن" بەڕێوەبەری هەڵمەتەكانی بایدن جەختیكردەوە، زیادبوونی كۆمەك و بەخشینەكان دەریدەخات كە بنكەی جەماوەریی بۆ هەڵبژاردنی جۆ بایدن بەهێزترە گەر بەراورد بكرێت لەگەڵ بنكەی جەماوەری ترەمپ .

دیلۆم ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو لەسەرسێی ئەوانەی لەمانگی رابردوودا كۆمەكیان بەخشیووە بۆب ایدن لەوانە بوون كە یەكەمجارە بەشداری كۆمەكبەخشینەكان دەكەن .

لە بەرامبەریشدا هەڵمەتەكانی ترەمپ رایگەیاند، 295 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستدایە و لە دابینكردنی پارەی نەختینەدا لە پیًش بایدنەوەیە، لە كاتێكدا هەڵمەتی بایدن ئاستی پارەی نەختینەی خۆی ئاشكرا نەكردووە .

هەڵمەتەكانی كۆكردنەوەی یارە و كۆمەك بۆ ڕكابەرەكانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەر لە شەش مانگ لە دەنگدانەوە دەستپێدەكەن .

بە گوێرەی داتا وژمارەكانی ماڵپەڕی كلیر بولیتیكس، كاندیدی دیموكراتەكان بە جیاوازی 9.2% لە پێش ترەمپی ڕكابەریەوەیە لەو راپرسیە نیشتیمانەی كە ئەنجامدراوە، هەروەها بەگوێرەی ئەو ڕاپرسیانەش كەلەو ویلایەتانە كراوە كە بوونەتە هۆی سەركەوتنی ترەمپ، دەركەوتووە بایدن لە ئێستادا لە پیِش ترەمپەوەیە، بە تایبەت لە ویلایەتەیەكانی فلۆریدا و پەنسلفانیا و ویسكنسن .