بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا

04/07/2021
فۆتۆ: 

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایانگەیاند، دوو گولـلە کاتیۆشا لە یەکێک لە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ناو کێڵگەیەکی نەوت لە ناوخۆیی سوریادا کەوتووەتەوە.

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە لێدوانێکدا بە میدیای روسیای راگەیاندووە، ئەو دوو کاتیۆشایە لە سەرچاوەیەیەکی نەناسراوەوە لە بەشی خۆرئاوی کێڵگەی (ئەلعومەر) لە پارێزگای دیڕەزوو کەوتووەتەوە.

بە وتەی ئەو لێپرسراوەی هەسەدە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی پێنەگەیاندوون.

لە لایەکی دیکە چالاکانی ناوخۆیی سوریا بڵاویانکردەوە، دوو تەقینەوە لە ناو کێلگەی نەوتی ئەلعومەر ڕوویداوە، کە بە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا دادەنرێت لە ناوخۆیی سوریا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە ٢٨ مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بە کاتیۆشیا هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانیان لەدەوروبەری کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.