لە 24 کاتژمێردا 2566 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکران

03/07/2020
چەند خانمێکی ئێرانی بە ماسکەوە
فۆتۆ: 
تاران

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 2566 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکران و 154 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 2566 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکران و 154  کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٦٦ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش هەزار و ٤٨٣ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٥٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٣٥ هەزار و ٤٢٩ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٢٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ١٩٦ هەزار و ٤٤٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.