ئەنێلکا پەیامێک دەنێرێ بۆ مباپێ
نیکۆڵاس ئەنێلێکا ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا پەیامێکی ئاگادارکردنەوە دەنێرێ بۆ کلیان مباپێی ھاونیشتیمان سەبارەت بە ئایندەی لاوە فەڕەنسێکە
ئەنێلێکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد مباپێ یاریزانێکی گەورە و بەھرەدارە بۆیە چاوەڕێی زۆر شتی لێ دەکرێت بەڵام بۆ ئەوەی وەک گەورەیەک خۆی نیمایش بکات پێویستە خۆی بسەلمێنێت لەھەموو ڕوویەکەوە .
ئەنلێکا درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵیت لە ئێستا ھەر دوو یاریزان مێسی و کریستیانۆ تێگڕای جومگەکانی تۆپی پێیان داگیرکردووە زۆر گرنگە مباپێ ڕکابەری ئەو دوو ستارە بکات .
ئەنێلکا ئاماژەی بۆئەوەش کرد گەر بێتو مباپێ خۆی بەرامبەر ئەو دوو ستارە بسەلمێنێت پێویستە لە زووترین کاتدا ڕیزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبھێڵێت چوونکە یانەی پاریس ھیندە گەروە و ئەزمووندار نییە بتوانێت ڕکابەری سەرجەم نازناوەکان بکات .
زۆرینەی سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا کۆکن لەسەر ئەوەی ئایندەی مباپێ یانەی ریال مەدرید ئیسپانیە .
|