گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهان چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند

06/07/2021
فۆتۆ: 

گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە جیهان چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند، زۆرترین حاڵەتەکانیش لە ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا تۆمارکراوە.

بەپێى نوێترین ئامارەکانى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهان، ژمارەى گیانلەدەستدان لەبەرزبونەوەدایە و زۆرترین حاڵەتەکانیش لە ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا تۆمارکراوە کە 621 هەزار و 335 کەس تائێستا بەهۆى کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و ڕێژەکەش لە بەرزبونەوەدایە.

بەپێى ڕیزبەندیەکە وڵاتى بەڕازیل لەڕووى ژمارەى گیانلەدەستدانەوە لە پلەى دووەم دێت کە بەهۆیەوە 525 هەزار و 229 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لە وڵاتى هیندیستانیش 403 هەزار و 310 کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و لە مەکسیکیش 233 هەزار و 689 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لەپیرۆ، 193 هەزار و 389 کەس و لە ڕوسیا 138 هەزار و 579 کەس و لە بەریتانیا 128 هەزار و 231 کەس و لە ئیتالیا 127 هەزار و 680 کەس و لە فەرەنساش 111 هەزار و 197 کەس و لە کۆلۆمبیا 109 هەزار و 466 کەس بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە جیهاندا گەیشتوەتە چوارملیۆن و 818 هەزار و ڕێژەکەش لەبەرزبونەوەدایە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە جیهاندا 184 ملیۆن و 938 هەزار و 346 حاڵەتى نوێى توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و زیاتر لە 169 ملیۆن توشبوى ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە.

ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کانونى یەکەمى ساڵى 2019 لە شارى وهان لە ڕۆژهەڵاتى وڵاتى چین سەرى هەڵدا و لە زیاتر لە 200 وڵاتى جیهان بەهەرێمى کوردستانیشەوە بڵاو بویەوە.

لە 24 کاتژمێرى رابردووشدا لە هەرێمى کوردستان ١٠٧١ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە و 6 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.