بەهۆی بڕانی کارەباوە ڕۆحانی داوای لێبوردنی لە گەلی ئێران کرد

06/07/2021
فۆتۆ: 

بەهۆی بڕانی کارەبا لەچەند شارێکی گەورەی ئێران و دروستبوونی ناڕەزایی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئەو وڵاتە داوای لێبووردنی لە گەلی ئێران کرد.

حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا کە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، داوای لێبووردنی لە گەلی ئێرانی کرد کە توشی نارەحەتی بوون بە هۆی بڕانی کارەباوە، وتیشی "هەرچەندە خەڵک مافی خۆیەتی ناڕەزایی دەربڕێت بەڵام داواکارین کەمتر کارەبا سەرفکەن بۆ ئەوەى بەشی هەموو هاوڵاتیان بکات".

وتیشی ، لۆمەی وەزیری کارەبا ناکەم بەڵام دەبێت  وردەکاری کێشەکە بۆ گەل ڕوونکاتەوە و بەهەموو لایەک هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە سێ ڕۆژى رابردوو لە چەند شارێکى ئێران کارەبا بڕا و خەڵک ڕژانە سەر جادەکان و  خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ماوەى ٣٠ ساڵە لە هەرێمی کوردستان  کارەبا خراپە و هاوڵاتیانیش  هەزاران جار خۆپیشاندانیان کردووە و بەڵام تا ئێستا هیچ سەرۆک وەزیرێکى هەرێم بە فەرمی داوای لێبووردنی بە گەلی کورد نەکردووە.