تەندروستی عێراق: بەفەرمی بەكارهێنانی دەرمانەكەی ڕوسیا بۆ تووشبوانی كۆرۆنا پەسەند كرا

03/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، دەرمانی ئاڤیفاڤێری ڕوسی بەشێوەیەكی فەرمی پەسەند كرا، بۆ بەكارهێنانی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تووشی فایرۆسی كۆرۆنا بوون لە عێراقدا .

سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ڕوسیای ڕاگەیاندووە، عێراق بە فەرمی دەرمانی ئاڤیفاڤێری روسی پەسەند كردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی پلەبەندی بۆ چارەسەرکردنی تووشبوانی كۆرۆنا لە عێراق بەكاربهێنرێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق هیچ كێشەیەكی نییە بۆ هاوردەكردنی ئەو دەرمانە لە ناوەوە یان لە دەرەوەی عێراق بێت، لە كارگەیەكی ئەهلی یان حكومی بێت، بەڵام وردەكاری هاوردەكردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی .

جەختیشكردەوە وەزارەتی تەندروستی پێشوازی دەكات لە هەر لایەنێك كە دەرمانەكە هاوردەی عێراق بكات، بەو مەرجە جیهانی نێودەوڵەتیانەی كە پشتی پێدەبەسترێت، لە دروستكردنی مادە خامەكانی بواری تەندروستی و سەركەوتنی تاقیكردنەوەكەی .