هەواڵگری کۆریای باشور زانیاری نوێ لەسەر کیم جۆنگ ئۆن ئاشکرادەکات
دەزگای هەواڵگری کۆریای باشور ڕایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 20 کیلۆ لە کێشی دابەزیوە.
میدیا جیهانییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان بە گشتى گرنگی زۆر بەزانینی دۆخی تەندروستى سەرۆکی کۆریای باکور دەدەن بە تایبەت دوای ئەوەی لە کۆتا دەرکەوتنیدا دیاربوو کە کێشی دابەزیبوو.
دەزگای هەواڵگری کۆریای باشور ئاشکرایکردوە ، کە کیم نزیکەى 20 کیلۆ کێشی دابەزیوە و بەڵام بارودۆخی تەندروستى جێگیرە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لەماوەی ڕابردوو کیم جۆن لاوازتر لە جاران دەرکەوت و تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتەش باسی لەوە کرد "هاوڵاتیانی کۆریای باکور پێیان خۆشە سەرۆکەکەیان باڵاڕێکبێت ( ڕەشیقبێت) و چەندین هاوڵاتی بە گریانەوە ئەوەیان دەربڕیوە".
|