ڕۆژى یەکشەممە مووچەى 3 وەزارەت دابەش دەکرێت
سبەى و دوو سبەى دابەشکردنى مووچە ڕادەگیرێت و بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا و شارەوانی و خوێندنی باڵا دابەشبكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەك شەممە ٢٠٢١/٧/١١ مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەكانی كارەبا و وەزارەتی شارەوانی و خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت.
دابەشکردنەکەش بە لێبڕینی %21 ە، تائێستاش هیچ وادەیەك بۆ لابردنی ئەو لێبڕینە باسنەكراوە، ئەوە لە کاتێکدایە، داهاتى ناوخۆ زیادیکردووە و نرخى نەوتیش لەبەرزبونەوە بەردەوامە.
|