ئەمڕۆ لە هەولێر بڕیار لەسەر درێژکردنەوەى قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت
هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بریاردان لەسەر درێژکردنەوەى قەدەغەی هاتووچۆ کۆبێتەوە.
ژیان_هەولێر: کاتژمیر 12ى شەو بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆى تەواوەتى لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە کۆتایى دێت، بەڵام تائێستا دیارنییە ئاخۆ بڕیارەکە درێژدەکرێتەوە یاخود نا.
بە پێى زانیاریەکانى (تۆڕى هەواڵى ژیان)، ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بریاردان لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ کۆدەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە 28ى مانگى رابردوو ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر، بۆ وهڵام دانهوهی لایهنی تهندروستی پهیوهندیدار لە کۆبوونەوەیکدا ژمارەیەک بڕیارى لە بارەى قەدەغەى هاتووچۆوە دەرکرد و بڕیاردرا بە قەدەغەکردنى ههموو جۆره هاتووچۆیهك لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە.
|