نهۆمێکی نەخۆشخانەی ئازادی دھۆک کەرەنتینکرا

04/07/2020
فۆتۆ: 
دهۆک

بەهۆى تۆمارکردنى حاڵەتێکى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەى ئازادی لە دهۆک، نهۆمێکى نەخۆشخانەکە کەرەنتینکرا.

 حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند،  تووشبووەکە تەمەنی 71 ساڵە و دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە .

وتیشى، بەهۆى تۆمارکردنى ئەو حاڵەتەوە نهۆمی چوارەمی نەخۆشخانەکە بەشێوەیەکی کاتی کەرەنتینکراوە تا ئەو کاتەی پشکنینەکان دەردەچن .

ئاماژەى بەوەشکرد، زیاتر لە 50 کەس لەو نهۆمە دان سامپڵیان لێوەرگیراوە و ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجامى پشکنینەکانیان یەکلادەبێتەوە و دواتر بڕیارى نوێ لەوبارەیەوە دەدرێت.

ئەمە دواى ئەوەدێت، لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو دا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم تووشبوونی پێنج کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکنی ژیانیش یەکێک لەو پێنج تووشبووانە لە نهۆمێکی نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک دا بووە .