ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەو دیوە، بەشێوەیەک ماوەی سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەو نرخە.
جگە لەوەش بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.