بەشێک لە هاوڵاتیانى بازیان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا گردبوونەوە

04/07/2020
فۆتۆ: 
سلێمانى

ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانى ناحیەى بازیان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا گردبوونەوە.

 ئەو هاوڵاتیانە هۆکارى گردبوونەوەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە نزیکەى سێ مانگە پێدانى کارەبایان لە 24 کاتژمێرەوە بۆ 12 کاتژمێر کەمکراوەتەوە و وەک پێویست پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیان بۆ جێبەجینەکراوە.

ئەو هاوڵاتیانە لە ئێستادا رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی- کەرکوکیان داخستووە و رێگە بە هاتووچۆکردنى ئۆتۆمبێل نادەن و گردبوونەوەکەش بەردەوامى هەیە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی-کەرکوکیان داخستووە و تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانەکە بەردەوامی هەیە.
<