لە رووداوێکی هێرشکردندا لە فەڕەنسا 4 کەس بوونە قوربانی
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، له شاری مارسیلیای باشوری فەڕه‌نسا له نزیك باخچه‌یه‌كی ساوایان، له دوو رووداوی جیادا كه‌سێك كوژرا و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسی مارسیلیا رایگه‌یاند، کاتژمێر 11ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه كوژراوه كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه. هاوکات، روداوه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه.
لەراگەیەندراوەکەی پۆلیسشدا هاتووە،، لەرووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا و له‌هه‌مان ناوچه‌ی شاری مارسیلیا 3 كه‌س به‌چه‌قۆ برینداركران، هێشتاش هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نه‌زانراوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ئەو ناوچەیەش، هێشتا نەتوانراوە بكه‌ری ئه‌و دوو رووداوه ده‌ستگیربكه‌ن، هاوکات تایبەت بە رووداوەکەش پۆلیس لێکۆڵێنەوەی دەستپێکردووە.
|