ئەم خۆراکانە دەبنە جێگرەوەی گۆشت بۆ مرۆڤ

10/07/2021
فۆتۆ: 

هەر کاتێک مرۆڤ ڕوودەکاتە بازاڕ و مارکێتەکان، پێدەچێت خۆراک لە پێشەوەی لیستی پێداویستییەکانی بێت، بە تایبەت ئەو خۆراکانەش کە بەسەرچاوەی پرۆتین دادەنرێن بۆ جەستەی مرۆڤ.

لە ئێستادا بەشیک لە مرۆڤەکان دەیانەوێت لە بری خواردنی گۆشت، بە دوای سەرچاوەی جێگرەوەی پرۆتیندا بگەڕێن بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوە بۆ گۆشت، کە مرۆڤ و حەزێکی زۆری لەسەریەتی و بە سەرچاوەی سەرەکی پرۆتنیش دادەنرێت.

ناوەندی تەندروستی چاودێریکردنی تەندروستی لە ویلایەتی کلڤیدلاند لە ئەمریکا  ئاماژە بەوە دەکات، منداڵان پێویستی زۆریان بە پرۆتینە بۆ ئەوەی جەستەیان گەشەی تەواو بکات، بۆ گەورەش پێویستییەکی سەرەکییە، بۆ پارێزگاریکردن لە شانەکانی لەش و چارەسەرکردن و بنیاتنانەوەی ماسولکەکان و کەمکردنەوەی کێش.

هەر کاتێکیش بیر لە پرۆتین دەکرێتەوە، دەستبەجی خەیاڵ بۆ لای گۆشت دەچێت، بۆیە خواردنی گۆشت رەنگە گونجاو نەبێت بۆ سیستمی خۆراکی کەسەکان بە تایبەت رووەکییەکان، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری مرۆڤ دەکەن لە بری گۆشت دەتوانێت چەند خۆراکێک بخوات وەک جێگرەوەی پرۆتین لە گرنترینیان.

بەرهەمە پاقلەمەنییەکان:

بە تایبەت خواردنی فاسۆلیا، کە دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و بە سەرچاوەیەکی سەرەکی و بەهێزی پرۆتین دادەنرێت، بەشێوەیەک نیو کوپ فاسۆلیای لێنراو یەکسانە بە نزیکەی ٣٠ گرام لە کۆشت.

ماسی سەلەمۆن:

بە سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتین و خاڵی لە ڕۆنە زیانبەخشەکان دادەنرێت، بەهۆی بوونی سەرچاوەی سەرەکی لە مادە کانزاییەکانی دژە هەوکردن و پرۆتین، سودەکانی لە ژمارە نایەت.

ماسی سەلەمۆن بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕۆنی ئۆمیکا ٣ داەنریت، کە مرۆڤ دووردەخاتەوە لە تووشبوون بە نۆرە دڵە و جەڵتەی مێشک.

جگە لەوەش سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بەشێوەیەک هەر ٩٠ گرام لە گۆشتی ماسی سەلەمۆن بڕی ١٧ گرام پرۆتینی تێدایە.

هێلکە:

هێلکە بە سەرچاوەیەکی گرنکی پرۆتین دادەنرێت، بەشێوەیەک بەهۆی کەمی کالۆری و نزمی مادەی کاربۆهێدراتەوە، وەک سەرچاوەیەکی سروشتی بەهێزی پرۆتین هەژمار دەکرێت.

خواردنی هەر هێلکەیەک بڕی ٦ بۆ ٨ گرام پرۆتین و ٧٠ کالۆری بۆ جەستەی مرۆڤ دابین دەکات.

ماستی سروشتی:

 ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی حوز بە خواردنی بەرهەمەکانی سپیایی دەکەیت، زۆر پشت مەبەستە  بە خواردنی پەنیرەکان، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە چەوریە تێرەکانی تێدایە، بەڵکو خواردنی ماست باشترین و تەندروسترین سەرچاوەی پرۆتینە بۆ جەستە.

هەر ١٨٠ گرم لە ماست، بڕی ١٥ گرم پرۆتینی تێدایە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بەو بەکتریایانەی کە سودێکی ئێجگار گەورەیان هەیە بۆ گەدەی مرۆڤ.

لە هەمان کاتدا ماستی سروشتی بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالیسۆم و ڤیتامین دی دادەنرێت.