وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاند

04/07/2020
فۆتۆ: 
کوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتى هەرێم خشتەى موچەى ئەم هەفتەیەى راگەیاند، بەپێى خشتەکەش موچەى دوو وەزارەت و چەند شوێنێک دەدرێت .

وەزارەتى دارایى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبه‌ینێ و دوو سبەى موچەی وەزرارەتی شەهیدان/ کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی سێ شەممە 7ى تەموز موچەى وەزارەتی شەهیدان/ شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کە شایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.

هەر بەپێى زانیاریەکانى راگەیەندراوەکە، رۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە/ دەرەوەی شار خەرج دەکرێت و  ڕۆژی پێنج شەممەش موچەى ناوشار خەرج دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تائیستا حکومەت موچەى مانگى شوباتى وەزارەتى تەندروستى، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتى ناوخۆ و دارایى و هێزەکانی 70 و 80،  هیزى زێرەڤانى و بەرگرى فریاکەوتن دابەشکردووە.