نرخی دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە

10/07/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەشێوەیەک لە بۆرسەی کیفاح لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار

لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە بەرزی ماوەتەوە .

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە :

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٥ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار و ٢٠٠ دینارە .

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە .