کۆمپانیایەکى دەرمان لە دهۆک داخرا

10/07/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى پابەند نەبون بە مەرج و ڕێنماییەکانى تەندروستى کۆمپانیایەکى دەرمانیان لە دهۆک داخستووە .

بەڕێوەبەرى کۆنترۆڵکردنى جۆرى دەمان (KMCA) ، لە وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئەکاونتى تایبەتى وەزارەت بڵاویکردەوە، لە درێژەى هەڵمەتەکانى گەڕان و پشکنین و چاودێریکردنى دەرمان، بە هاوکارى هێزەکانى پۆلیسى دهۆک کۆمپانیایەکى دەرمانیان دەخستووە .

دەشڵێت: هۆکارى داخستنى کۆمپانیاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پابەندى مەرج و ڕێنماییەکانى کۆنترۆڵى جۆرى دەرمان نەبووە .

وەزارەتى تەندروستى جەخت لەوەشدەکاتەوە کە لیژنەکانیان لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنى بازاڕو سەرپێچیکاران رووبەڕووى یاسا دەکەنەوە .