چۆن منداڵەکەت لە تیشکی خۆر دەپارێزیت؟

10/07/2021
فۆتۆ: 

چەند هەفتەیەکە پلەکانی گەرما لە زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهاندا، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەوبارەیەشەوە هۆشداری زۆر دەدرێت لەبارەی بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بۆ مرۆڤ بەتایبەتیش بۆ کەسانی بەتەمەن و منداڵان، ئەمەش بەرەو توشبوون بە نەخۆشی پێست و دواتریش مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە بەرەو نەخۆشی شێرپەنجەی پێستییان ببات.

ئەمەش وادەکات، کە زۆرێک لە شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری بدەن لەوەی کە ئامۆژگاری خێزانەکان بکەن لەچۆنییەتی پاراستنی منداڵەکانیان لە زیانی تیشکی خۆر بەتایبەتیش لە وەرزی هاویندا.

لەوبارەیەشەوە، نەهلە عەبدولوەهاب راوێژکاری بەرگری لەشی مرۆڤ و خۆراک بە ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی راگەیاندووە، بەرزی پلەی گەرما لە هاویندا هۆکاری زیانگەیاندنە بە منداڵان و رەنگە بۆ نەخۆشی مەترسیداریش سەربکێشێت، لەوانەش نەخۆشییەکانی برینداری پێست، سوتان بەهۆی خۆرەوە و وشکبوونەوەی پێست.

لەبارەی رێگریکردن لە زیانەکانی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە وەرزی گەرمادا، نەهلە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە رێگا گرنگانەی کەدەبێتە رێگر لە زیانگەیاندن بەهۆی تیشکی خۆر بریتییە لەوەی کە بۆکاری پێویست نەبێت، کەسەکە نەچێتە بەرخۆر، لەئەگەری چوونە بەرخۆریش، لەدوای کاتژمێر 4ی ئێوارەوە بچێتە دەرەوە، بەهۆی ئەوەی لەکاتەکانی تری رۆژدا پلەی گەرما لە بەرزترین ئاستیدایە.

هەروەها، بەکارهێنەرانی رێگاکانی خۆپاراستن لەخۆر لەوانەش بەکارهێنانی چەتر، پۆشینی پۆشاکی لۆکە بەتایبەتیش رەنگ سپی و کراوەکان بەهۆی ئەوەی رێگری دەکات لە کاریگەری تیشکی خۆر، لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی بۆ خواردنەوەی بەردەوام و تەڕکردنەوەی جەستەی مرۆڤ.

ئەو راوێژکارەی بواری بەرگری لەش و خۆراک ئاماژەی بەچەند رێنماییەکی دیکە کردووە و دەڵێت، کاتێک کە منداڵەکە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە لە قوتابخانە، یانە یان هەر شوێنیکی دیکە، ئەوا پێویستە دەستبەجێ جلەکانی لاببات و دواتریش بەئاوێکی شلەتێن خۆی بشوات، هەروەها شامپۆیەکەی گونجاو بەتەمەنی خۆی بەکاربهێنیت.

نەهلە عەبدولواحید باسی لەگرنگی لەچاوکردنی چاویلکەی دژەخۆر کردووە و دەڵێت، زۆر گرنگە کە چاویلکەی دژە خۆر بەکاربهێنێت، هەروەها خەڵکی خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی شوێنە ناتەندرووستکەنا، بەتایبەتیش ئەو شوێنانەی کە کراوەن، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لە کاریگەربوون بە تیشکی خۆر بپارێزن و رێگریی بکەن لە توشبوونیان بە نەخۆشی مەترسیدار.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەمساڵدا پلەکانی گەرما لەزۆربەی وڵاتانی جیهان ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و تەنانەت لە وڵاتی کەنەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە و لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەئێستا 50 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە.