پنتاگۆن: بەردەوام دەبین لە کۆمەک کردن بە ئەفغانستان

11/07/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن ڕایگەیاند، بە دووڵییەکی تەواوە سەیری چاودێری هەرەسهێنانی دۆخی ئەمنی ئەفغانستان دەکەن.

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە دوودڵییەکی تەواوە وە چاودێری هەرەسهێنان و توندوتیژی ناوخۆیی ئەفغانستان دەکەن، بە تایبەت دوای پێشڕەوییە بەردەوامەکانی تالیبان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکرد، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان نابن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ئەفغانستان و بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی کۆمەک پێیان.

ئەو وتانەی وتەبێژی پنتاگۆن لە کاتێکدایە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوخۆیی ئەفغانستان، بزوتنەوەی تالیبان لە چەند ناوچەیەکی باکوری وڵاتەکەوە دەستی بە هێرشی فراوان کرد لە دژی هێزەکانی حکومەت، کە تا ئێستا توانیویەتی لە زیاتر لە نیوەی وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکات.