نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

12/07/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کردەوە.

بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی بۆ وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت، 75 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکایش بە ٧٤ دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو .

جگە لەوەش بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.