چیرۆکێکی جۆرجینۆ وات لێدەکات یاریزانەکەت خۆشبوێت

12/07/2021
فۆتۆ: 

نوسینی : ڕەهەند فێرگسۆن

" بریسیانتێلی " سەرۆکی پێشووی ھیلاس ڤیرۆنا دەڵێت : " ڤیرۆنا لە ساڵی ٢٠٠٧ تووشی قەیرانی دارایی ببوو ، ئێمەش ھەوڵماندا چەند یاریزانێکی گەنج بھێنینە تیپی یەکەم چونکە مووچەکەیان کەم بوو تا بتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین ، جۆرجینھۆ یەکێک بوو لە یاریزانە لاوەکانی ئەوکات کە لە تیپی دووەمی یانەکەمان یاری دەکرد ، ئەوان بە شێوەیەک ھەژار بوون نەیاندەتوانی شتێک پەیدا بکەن تاوەکو بیخۆن ، چونکە ماڵی دووربوو لەوێ جۆرجینھۆ لەلای ئێمە دەمایەوە و لەگەڵ چەند قەشەیەک لە ژوورێکدا دەژیان ، بە ناچاری لەگەڵ ئەوان ھەڵسوکەوتی دەکرد تاوەکو شتێکی دەست بکەوێت بیخوات ، ڕۆژێکیان بانگی لای خۆمم کرد و ٥٠ یۆڕۆم پێ بەخشی زۆر سوپاسی کردم و دڵخۆش بوو ، شەوەکەی بەلای ژوورەکەیاندا ڕۆشتم گوێم لە دەنگی گریانی جۆرجینھۆ بوو ، کە چوومەوە ماڵەوە خۆم پێ نەگیرا منیش دەستم کرد بە گریان و بە درێژایی شەوەکە دەگریام بۆی ، جۆرجینھۆ لەگەڵ ئەوان خۆی فێری زمان و خوێندن کرد ، زۆر کاتیش لەناو یاریگا تووشی کێشەی جەستەیی دەبۆوە چونکە جەستەی ئەو وەک یاریزانەکانی تر بەھێز نەبوو ، کاتێک ساری بووە ڕاھێنەرمان داوای لێکردم یاریزانێکی لاوی بۆ سەربخەمە تیپی یەکەم ، منیش ڕاستەوخۆ جۆرجینھۆم ھەڵبژارد ، لە یەکەم ڕاھێنانیدا ساری زۆر سەرسامی جۆرجینھۆ بوو کەوتە داوی خۆشەویستی ئەو لاوە ، یەکەم مەرجی ساری لە چوونی بۆ ناپۆڵی و چێڵسیش گواستنەوەی جۆرجینھۆ بووە 
ھەروەھا دەڵێت : ھیچ کەس وەک من دڵخۆش نەبوو بە سەرکەوتنی چێڵسی لە یاری کۆتایی ئەبتاڵ ، کاتێک بینیم جۆرجینھۆ دەگری و ئاھەنگ دەگێڕێ بیرم لەو شەوە سەختانەی دەکردەوە کە بە گریانەوە تێی پەڕاندووە ، کەس نازانێ پێش ئەوەی ببێتە ئەو یاریزانە بەناوبانگە چەند فرمێسک و ئەشکی ڕشتووە ، ھەمووان گریانەکەی دەبینن بەڵام کەس لە گریانەکەی تێناگات جگە لەمن 
ئەم چیڕۆکەش یەکێکە لە جوانترین ئەو چیڕۆکانەی کە پڕن لە ھیوا و ئومێد ، ھەمیشە گەشبین بن و بە گەشبینی بیر لە ژیان و داھاتووی خۆتان بکەنەوە ، بە ھیوام توانیبم ئەگەر سوودێکیشم نەگەیاندبێ کەمێک چێژم پێ بەخشیبن بەم نووسینە ، وتەیەکی تری جوان ھەیە ئەگەر ھەڵە نەبم ھی ئەدۆلف ھیتلەرە دەڵێت : " ئەو فرمێسکانەی لە کاتی خۆشیدا دەیڕێژین ھەمان ئەو ئارەقەیە کە لە کاتی جەنگدا ڕشتوومانە " ، دوێنێ کە فرمێسکی جۆرجینھۆم بینی دڵم پڕ بوو ، قسەکانی بریسیانتێلی ـم ھاتەوە یاد ، ووتم دەبێ ئێستا ئەم پیاوە ئیتاڵیە چەند دڵخۆش بێ؟ کە وڵاتەکەی و خۆشەویسترین یاریزانی ژیانی بەیەکەوە بوونەتە پاڵەوانی ئەوروپا