بەهۆى هەورەبروسکەوە لە هیندیستان 64 کەس گیانیان لەدەستدا

13/07/2021
فۆتۆ: 

بەهۆى هەورە بروسکەوە لە چەند ویلایەتێکى باکورى هیندیستان 64 کەس گیانیان لەدەستدا و 91 کەسیش برینداربوون.

ڕووداوەکە لە ویلایەتەکانى ئەوتار برادیش و راجستان ومادیا برادیش ڕویداوە، بەپێى زانیارى میدیاکانى هیندیستان کە کەناڵ 24ى ڕوسیا بڵاویکردوەتەوە، لە ویلایەتى راجستان، 23 کەس بەهۆى هەورە بروسکەوە برینداربوون و بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە 12 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە ئەو کەسانە لە ناوچەیەکى ئەو ویلایەتەدا خۆیان لە بارانێکى بەهێز حەشارداوە لەو کاتەدا هەورەبروسکە لێیداون، هاوکات 25 کەسیش کە هەواڵى ڕزگارکردنى ئەوانیانداوە برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژەبەوەشدەکات، کە لە 16 شوێنى جیاوازى ویلایەتى ئەوتار برادیش، بەهۆى هەورەبروسکەوە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30 کەسیش برینداربوون، هەروەها 250 ئاژەڵى ماڵێش بەهۆى هەورە بروسکەوە لەو ویلایەتە تیاچوون.

لەلایەکیترەوە، لە ویلایەتى مادیا برادیشى هیندیستان، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە نیوەیان تەمەنى یاساییان تەواو نەکردووە هاوکات 13 کەسیش بەسەختى برینداربوون.

ناريندرا مودى، سەرۆک وەزیرانى هیندیستان سەرەخۆشى لە کەسوکارى ڕووداوەکە کردووهاوکات ئامادەى وڵاتەکەى بۆ هاوکاریکردنى ماددى قوربانیەکان دەربڕی.