25 شار هۆکاری %50ی پیسبوونی ژینگەی جیهانن

13/07/2021
فۆتۆ: 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کە 20 شاری جیهان بەرپرسیارن لەفڕێدانی نیوەی گاز و دوانئۆکسیدی کاربۆن بۆ بەرگەهەوای زەوی و زۆربەی شارەکانیش بریتین لە شارەکانی چین.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری جیهانی فرۆنتییەریدا بڵاوکراوەتەوە و نموونەی 167 شار لە 53  وڵاتی جیهانەوە وەرگیراوە و دەرکەوتووە کە ٢٣ شاری چین لە نێویاندا شەنگەهای، پەکین و هاندان لەگەڵ مۆسکۆ و تۆکیۆ %52ی رێژەی گاز و دوانئۆکسیدی کاربۆن لەسەرانسەری جیهاندا بەرهەمدەهێنن.

لەتوێژینەوەکەدا گرنگی رۆڵی شارەکانی جیهان کە زۆرترین جموجوڵی پیشەسازییان تێدایە خراوەتەڕوو و تیایدا باس لەوەکراوە کە ئەو شارانە دەتوانن رۆڵێکی بەرچاو لەکەمبوونەوەی رێژەی پیسبوونی ژینگەی جیهانیدا بگێڕن و رێکارە تەندرووستییەکان بگرنەبەر.

توێژەران لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە، کە زۆرترین رێژەی فڕێدانی گاز و دوانئۆکسیدی کاربۆن لەو دەوڵەمەندترین شارەکانی جیهانەوەیە، هاوکات شارە کشتووکاڵییەکان و ئەو شارانەی کە ئاستی جموجوڵی پیشەسازییان تێدا کەمە.