ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکانیان گفتوگۆدەکەن
وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان دانوستان دەکەن .
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، عەلی رەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتوویەتی ، دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سەر زیندانیان ئەگەر بگاتە ئەنجام ڕادەگەیێندرێت .
ڕەبیعی سەبارەت بە وتەکانی راب مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە پێشکەوتنی دانوستان بۆ ئازادی هاووڵاتیانی ئەمریکایی زیندانی لە ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە پێشتر رامانگەیاندووە کە ئێران بە هۆی مرۆڤ دۆستیەوە ئامادەیە لە بری ئازاد کردنی زیندانیانی ئێرانی لە سەرانسەری جیهان زیندانیانی وڵاتانی تر ئازاد بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرباری ئەوەی ئەمریکا و ئێران لە دۆسیەى ئەتۆمییشدا لە دانوستان و گفتوگۆدان بەڵام پەیوەندییەکانیان گرژە و ئاسایی نەبووەتەوە.
|