کەمپی سەرەکی یارییەکانی ئۆڵمپیاد کرایەوە

13/07/2021
فۆتۆ: 

لەکاتێک هــیچی وای نەماوە بۆ دەستپێکردنی ڕکابەرییەکانی ئۆڵمپیادی تۆکیۆی 2020، ئەمڕۆ کەمپی سەرەکی گردبوونەوەی وەرزشوانانی ئۆڵمپیاد کرایەوە .


لیژنەی باڵای جێبەجێکاری ئۆڵمپیاد سەردانی  کەمپەکەیان کرد بۆ ئەوەی بارودۆخی هـــاتنی وەرزشوانان بۆ کەمپەکە هـــەڵبسەنگێنن.
 
بەرپرسان ڕێوشوێنی توند و تۆڵیان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی وەرزشوانانی بەشداربوو 5 ڕۆژ بەر لەدەستپێکردنی ئۆڵمپیاد و لەکاتی گەیشتنیان بۆ ژاپۆن بەرەوڕووی هــیچ کێشەیەک نەبنەوە.