لە کەرکوک ئەمڕۆ و سبەینێ کرایە پشوو

05/07/2020
فۆتۆ: 
کەرکوک

شانەی قەیرانەکانی لە پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا ئەمڕۆ و سبەینێ پشووى فەرمى بێت و رۆژانە لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆ 4:00ی ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری جێبەجێبکرێت.

 شانەی قەیرانەکانی لە پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاردراوە دەوامی فەرمانگەکان بۆ 25%ی دەوامی رۆژانی ئاسایی کەمبکرێتەوە .

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەمڕۆ و سبەی کراوەتە پشوی فەرمی.