باڵیۆزی تورکیا لەعێڕاق سەردانی شاری کەرکوکی کرد

14/07/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لەعێڕاق سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەسەردانەکەشیدا، کاریگەری پەیوەندییەکانی نێوان عێڕاق وتورکیای لەسەر کەرکوک لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی شارەکە تاوتوێ کرد.

مەڕوان عانی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومیییەکانی دیوانی پارێزگای کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، باڵێۆزی تورکیا لە عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی لەدام ودەزگاکانی شارەکەو بەشێک لەلایەنە سیاسیە تورکمانیەکانی شارەکە کۆبوەوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومیییەکانی دیوانی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە عەلی رەزا گونای بینا نوێیەکەی پارێزگای لەنزیکەوە بەسەر کردوەتەوە و ژمارەیەک دەزگای حکومی وخزمەتگوزاری دیکەشی بەسەر کردەوە.

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختی لەوەکردۆتەوە کە لەڕێگای ڕێکخراوی تیکای تورکیەوە مەبەستیانە ژمارەیەک ناوچە نۆژەن بکەنەوە، هەر وەک چۆن لەماوەی ڕابردوو هەمان ڕێکخراو بازاڕی سوتاوی قەیسەری کەرکوکی نۆژەن کردەوە.

هاوکات، گونای سەردانی فڕۆکەخانەی کەرکوکیش کردووە وداوای لەبەغدا کردووە هاوکاری ئیدارەی شارەکە بێت لە پێدانی ڕەزامەندی بۆ دەستکردن بەگەشتە ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەکان لەو فڕۆکەخانەیەوە.

No description available.

No description available.

No description available.