| جۆرجینۆ باشترینی ساڵ یەکلایی دەکاتەوە   
                             
                                جۆرجینۆی ئیتاڵی یاریزانی یانەی چێڵسی لەسەر هـــەڵبژاردنی ساڵ هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کێ شایستەی ئەوەیە ببیێتە باشترینی ساڵ .
                                
 لەگەڵ تەواو بوونی کۆی پاڵەوانێتی ساڵ و نزیکبوونەوە لە هـــەڵبژاردنی باشترینەکان تا دێت دەنگۆی ڕکابەریکردن لەسەر بوون بە باشترین زیاتر دەبێت .
 لە ئێستادا دوو بەربژێری بنەرەتی هـــەیە بۆ بوون بە باشترینی ساڵ ئەوانیش هەریەکە لە ( جۆرجینۆ و مێسی )ن ، لەو بارەیەوە کاردانەوەکان جۆر بەجۆرن بەوەی کامیان شایستەی بوون بە پاڵەوانی ساڵن .
 لەو بارەییەوە جۆرجینۆ ڕایگەیاند من باشترین نیم بەڵام گەر نازناو پێوەر بێت بۆ باشترین کەس لە من زیاتر نازناوی نییە .
 
 
 
 |