لەپێناو ڕۆحی مارادۆنا کارێکی مێژوویی ئەنجام دەدرێ

15/07/2021
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد پێدەچێت لە داهـــاتوودا ئیاڵیا و ئەرجێنتین لە جامی سوپەری مەرادۆنا روبەوی یەکتر ببنەوە .

بەو پێیەی ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێت یاری کۆن فیدراسیۆنەکان بەڕێوە نەچێت بۆیە یاری سوپەر مارادۆنا بەهــێزترین گریمانە دەبێت تا ئەوەی براوەی یۆرۆ و کوپا ئەمریکا کۆ بکاتەوە .
مۆندۆ ئەوەشی ئاشکراکردوە پێدەچێت یاریە لە یاریگای مەرادۆنا ستادیۆم لە ناپۆلی بەڕێوە بچێت لە مانگی دوانزەی داهاتوو ، بڕیارە پێشتر یوفا و کۆنمێبوڵ کۆببنەوە و ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەو یارییە .