مەکگۆرک بەسەردانێکی رانەگەیەندراو لە بەغدایە

15/07/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی و برێت مەکگۆرک نوێنەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە و پرسی کشانەوەی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق تاوتوێکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی عێراق، هەردوولا گفتوگۆی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشیی نێوان هەردوولایان لە چەند بوارێکی جیاوازدا و پرسی ئەنجامدانی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردووڵاتیان کردوووە .

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، مەکگۆرک و کازمی گفتوگۆیان لەبارەی رێکارەکانی کشانەوەی هێزە چەکدارەکان لە عێڕاق و هەنگاونان بۆ دەستپێکردنی هەماهەنگی ستراتیژی کە ببێتەهۆی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی عێراق کردووە .

ئەم سەردانەی مەکگرۆک لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هێرشی موشەکی و لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و هەرێمی کوردستان .