بارسێلۆنا دەستبەداری سێ ئەستێرەی دەبێت

16/07/2021
فۆتۆ: 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستی کردوە بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ و دەیەوێت لە ئێستاوە دەست بکات بە چاکسازی لە پێکهـــاتەکەیدا بۆ ئەوەی وەرزی نوێ زۆر بە بەهێزی دەربکەوێت و رکابەری لەسەر نازناوەکان بکات .

لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە هەوڵی تەواو دەدات بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهـــاتوو بگەیەنێتە لووتکە لە پێناو بەدەستهـــێنانی نازناوەکان و پارێزگاری لە مانەوەی مێسی .
لە ئێستادا بارسێلۆنا دەیەوێت ئایندەی هـــەر سێ ( گریزمان ، دێمبڵێ ، کۆتینۆ ) یەکلای بکاتەوە چوونکە بارسێلۆنا نزیکەی ٤٠٠ ملیۆنی لەو سێ ئەستێرەیەدا سەرفکردوە لە لایەکی دیکەوە لاپۆرتا دەیەوێت زوو یانەکە ڕزگاری بێت لە مووچە زۆرەکەی ساڵانەی ئەو سێ ئەستێرەیە .
لاپۆرتا بڕیاری کۆتاییداوە بەوەی دەستبەرداری کۆنتیۆ و دێمبڵی دەبێت بەڵام هـــێشتا قسەی کۆتایی لەسەر گریزمان نەکراوە .